وشداری پوتین لەبارەی پەرەی داعش لەئاکامی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە سوریا
سەرۆک کۆماری ڕوسیا لە وشداری دانێک دا ڕایگەیاند ئۆەراسیۆنی سوپای تورکیا لە خاکی سوریا دەتوانێ ببێتە هۆی بڵاوبوون و دزەی ترۆریستانی داعش بۆ وڵاتانی دیکە لە وان وڵاتانی ئەندامی کۆمەڵگای سەربەخۆی هاوقازانج"هەمسوود"،
بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری تەسنیم ،"ویلادیمیر پوتین" ڕۆژی هەینی لە کۆری سەرانی کۆمەڵگای سەربەخۆی هاوقازانج"هەمسوود" لە عێشق ئاباد پیتەختی تورکەمەنستان گوتی، لە باکووری سوریا ناوچەیەک هەیە کە ترۆریستانی داعشی لەو دان و تابە ئێستا لە ژێر کۆنترۆڵی شەرڤانانی کورد دابوو و ئێستا سوپای تورکیا چووەتە ئەم ناوچەیە، ئەم ترۆریستانە دەتوانن لە هەرشوێنێک دا بڵاوبن.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕوو لە هاوشانەکانیی گوتی: دوای ئۆپراسیۆنی تورکیا ترۆریستانی داعشی دەڕۆنە کوێ؟ ئەوان دەتوانن لە ڕێگای سنوورەکانی تورکیا و ناوچەکانی دیکە سوریا بۆ هەر ناوچەیەک کنە و دزە بکەن.
پووتین هەروەها لە ئەندامانی وڵاتانی "هەمسوود" داوای کرد خۆیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەرەشەکانی تازە ئامادە بکەن.
دەوڵەتی تورکیا لە حاڵێکدا باسی ئۆپەراسیۆنی پاکتاوکردن ناسراو بە "کانی ئاشتی "دەکات لە خاکی سوریا دا کە گەل و دەوڵەتی ئەم وڵاتە هاوڕێ لەگەڵ کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی، ئەم کردەیە وەک دەستدرێژکاری دەزانن. ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای تورکیا لە ڕۆژی چوار شەممە ٩ـی ئۆکتۆبر و بە بیانووی" بەرەنگاربوونەوەی ترۆریسم" و"پاکتاوکردنیی سنووری سوریا تورکیا" لە بوونی شەرڤانانی کورد کە ئانکارا بەوان دەڵێی ترۆریست، دەستپێکراوەو هەروا درێژەی هەیە.