ڕاوێژی تەلەفۆنیی پوتین و ئەردوغان لە بارەی ئاڵوگۆڕەکانی سووریاوە
سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا ڕۆژی شەممە لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لە بارەی دوایین ئاڵوگۆڕەکانی سووریاوە وتووێژیان کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیڵۆ تەلەفزیۆنی ئێران، ڤیلادیمیر پوتین و ڕەحەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا لە سەر پابەند بوون بە ڕێککەوتنی سوچی و هەروەها دۆزینەوەی ڕێگایەکی سیاسی بۆ کۆتایی هێنان بە قەیرانی سووریا لە چوارچێوەی دانوستانی ئاستانە جەختیان کرد.
دانوستانی ئاستانە لە ژانویەی 2017 لە سەر دەستی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوکاریی ڕووسیاو تورکیا بە مەبەستی دامەزراندنی ئاشتی لە سووریا دەستی پێ کرا.
ڕاوێژی پوتین و ئەردوغان لە بارەی ئاڵوگۆڕەکانی سووریا لە کاتێکدایە کە دەست درێژکاریی سوپای تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا کەلە نۆھەمی ئۆکتۆبەرەوە بە بیانووی خۆی وتەنی خەباتی دژی تیرۆریزم و پاکتاوکردنی سنوورەکانی نێوان سووریاو تورکیا لە شەڕڤانانی کورد دەستی پێکرا دوابەدوای ڕێککەوتنەکەی نێوان مۆسکۆ ئانکارا بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیردراوە. بەڵام هێزەکانی سوپای تورکیا هەروا لە باکووری سووریادان.
ئەم ئۆپراسیۆنەی تورکیا لەگەڵ ئیدانەکرانی جەماوەرو دەوڵەتی سووریاو ھەروەھا کۆمەڵگای جیھانی دا بەرەوڕوو بووەتەوە.کاربەدەستانی سووریا وێڕای ئیدانە کردنی ئەم ھێرشانە جەختیان کردووە کە سوورییەکان لە سەروەری و دەستەڵاتی نیشتیمانیی خۆیان بەرەڤانی دەکەن.سوپای تورکیا لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو چەندین جار سنووری سووریای بەزاندووە.