کانونی یه‌که‌م 14, 2019 11:36 Asia/Tehran
  • 
مەزڵوم کۆبانی : بڕیارەکەى کۆنگرێس هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا سنوردار دەکات

مەزڵوم عەبدى رایدەگەیەنێت؛ بڕیارى پەسەندکردنى بەجینۆساید ناساندنى کۆمەڵکوژى ئەرمەنەکان رێگر دەبێت لە کۆمەڵکوژى دژى گەلى کورد لەلایەن تورکیاوە و هێرشەکانى ئەو وڵاتەش بۆسەرباکووری رۆژهەڵاتی سوریا سنوردار دەکات.

 

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەى گشتیى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) لە تویتەرى خۆیەوە پەیامێکى لەبارەى پەسەندکردنی بریاری بەجینۆسایدناسانی کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان، لەلایەن کۆنگرێسی ئەمەریکاوە، بڵاو کردەوە و تێیدا وتویەتى؛ پەسەندکردنی بڕیاری بەجینۆسایدناساندنی کۆمەڵکوژی ئەرمەنەکان لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە، نامەیەکی روونە، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە لەسەدەی بیست و یەکدا چیتر رێگە نادرێت بەئەنجامدانی کۆمەڵکوژی.هەروەک بڕیارەکەى بە پاڵپشتییەک لەقەڵەمداوە بۆ رێگرى لە لەشکرکێشى دیکەى تورکیا و دەڵێت: "ئەو بڕیارە لەم کاتەدا رێگر دەبێت لەبەردەم تورکیا بۆ ئەنجامدانی کۆمەڵکوژی دژی گەلی کورد و هێرشەکانی تورکیاش سنوردار دەکات".

هاوکات فەرماندەى گشتیى هێزەکانى هەسەدە، لە تویتێکى دیکەدا پیرۆزبایى لە بۆریس جۆنسۆن کردوە بەبۆنەى بردنەوەى هەڵبژاردنەکەى بەریتانیا و ئومێدى خواستوە پەرە بە پەیوەندیەکانیان بدەن لەپێناو کۆتایى هێنان بە داعش و پاراستنى دەستکەوتەکان و رەخساندنى دۆخێکى ئارام بۆ گەڕاندنەوەى ئاوارەکان.