دۆزرانەوەی بۆمباگەلی چێکراوی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i384716-دۆزرانەوەی_بۆمباگەلی_چێکراوی_ئەمریکاو_ڕژێمی_زایونی_لە_سووریا
سەرچاوە سوورییەکان باسی دۆزرانەوەی ژمارەیەکی زۆری چەک و تەقەمەنییان کردووە لە بنکەی تیرۆریستان لە باشووری سووریا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئاب 05, 2020 15:02 Asia/Tehran
  • دۆزرانەوەی بۆمباگەلی چێکراوی ئەمریکاو ڕژێمی زایونی لە سووریا

سەرچاوە سوورییەکان باسی دۆزرانەوەی ژمارەیەکی زۆری چەک و تەقەمەنییان کردووە لە بنکەی تیرۆریستان لە باشووری سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا(سانا)، دەزگا ئاسایشتییەکانی سووریا ئەمڕۆ چوارشەممە بڕێکی زۆر چەک و چۆڵ لەوانە مین و بۆمبای چێکراوی ئەمریکاو ڕژێمی زایونییان لە باشووری سووریادا دۆزییەوە.

سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی سووریا وتی: لە کاتی پاکتاوکردنی ناوچە ڕزگار کراوەکان لە لایەن سوپای سووریا لە باشووری ئەم وڵاتە، لە بنکەی تیرۆریستاندا زیاتر لە ١٨٠ ھەزار فیشەک و کەرەستەی تەقاندنەوەو گولـلەی ئار پی جی و نارنجۆکیان دۆزیوەتەوە.

ئەمریکاو ڕژێمی زایونی و بڕێک لە وڵاتانی عەرەبیی قەراخی کەنداوی فارس لە قەیرانی سووریا بۆ داکۆکی کردن لە تاقمە تیرۆریستەکان نزیکەی ٤٤٠ ملیارد دۆلاریان خەرج کردووە.