ھەڵکوتانە سەر ترۆمبیلێکی گەشت لێدەری ڕووسیا لە باکووری سووریا
ئاب 25, 2020 21:43 Asia/Tehran
چەکدارانی نەناسراو ترۆمبیلێکی گەشت لێدەری ڕووسیایان لە گەورەڕێی «ئێم_٤»ی سووریا دایەبەر پەلامار.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ماڵپەڕی (عەرەب ٢١)، ترۆمبیلی ھەڵگری لەشکریانی ڕووسی، کەوتە بەر ئامانجی گوللـەی ئارپی چی.
لە بارەی وردیاتی ئەم ھێرشەو ڕێژەی زیانەکانی ھەواڵێکی ئەوتۆ بڵتو نەبووەتەوە.
لە ماوەی مانگەکانی ئەم دواییەش گەشت لدانی ھاوبەشی سوپاکانی ڕووسیاو تورکیا لە گەورەڕێی «ئێم_٤»ی باکووری سووریا کەوتنە بەر ھێرشی چەکدارانی نەناسراو.
گەشت لێدانەکانی ڕووسیاو تورکیا لە باکووری سووریا دوابەدوای ڕێککەوتنەکەی پێجی مارسی ٢٠٢٠ی سەرۆک کۆمارانی ڕووسیاو تورکیا لە سەر ئاگربڕ لە پارێزگای ئیدلەبی سووریا دەستی پێ کرا.