تشرینی یه‌که‌م 06, 2020 07:43 Asia/Tehran
  • تەخت ڕەوانچی: لە پەیمانی قەدەغەی پەرە پێ دانی چەک و چۆڵی کیمیایی دژی سووریا کەڵکاژۆیی دەکرێت

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان،داوای ڕاپەڕێندرانی ھاوسەنگ، تۆکمەوتەواوو بەبێ ھەڵاواردنی پەیمانی قەدەغەی پەرە پێ دانی چەک و چۆڵی کیمیایی کردو وتی: لەماوەی ساڵانی ئەم دواییە بە بانگەشەی بێ ناوەڕۆک لەم ڕەوتە دژی سووریا کەڵکاژۆیی کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «مەجید تەخت ڕەوانچی» نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە بارەی کێشەی کەڵک وەرگیران لە چەک و چۆڵی کیمیایی لە سووریا بەڕێوەچوو، وتیشی: ئێران وەکوو قوربانییەکی گەورەی چەکی کیمیایی لە مێژووی ھاوچەرخ دا، بەکارھێنانی ئەم چەکە لە لایەن ھەر کەسێکەوەو لە ھەر شوێنێک و لەھەر ھەل و مەرجێکدا شەرمەزار دەکات.

«تەخت ڕەوانچی» وتیشی: ئێران ھەروەھا داخوازیی خۆی بۆ ڕاپەڕێندرانی ھاوسەنگ، تۆکمەوتەواوو بەبێ ھەڵاواردنی پەیمانی قەدەغەی پەرە پێ دانی چەک و چۆڵی کیمیایی و پاراستنی دەستەڵات و سەروەریی ڕێکخراوەی ھاوپەیوەند دووپات دەکاتەوە.

نوێنەری ھەمیشەیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان وێڕای ئاماژە کردن بە ڕاپۆرتی پشتڕاست کراوەی میکانیزمی ھاوبەشی لەنێوبردنی چەکە کیمیاییەکانی سووریا لە بارەی پێمل بوونی دیمەشق بە تەواوی بەڵێنەکان و لەنێوبرانی تێکڕای پاشەکەوتە کیمیاییەکانی، وتیشی:ڕێکخراوەی قەدەغەی پەرە پێ دانی چەک و چۆڵی کیمیاییش لەنێوبرانی تەواوی پاشەکەوتە کیمیاییەکانی سووریای لە ٢٧ ناوەندی بەرھەمھێنان دا پشتڕاست کردووەتەوە. کەچی لە ئێستادا ئەم ڕاستییانە لەوانە ئاراستەکرانی زیاتر لە ٨٠ ڕاپۆرتی مانگانە و کۆمەڵێکی زۆر زانیاری لەبەرچاو ناگیردرێت.

«تەخت ڕەوانچی» وتیشی: بۆ پێشگرتن بەم ڕەوشتە، ڕەوتی ئێستا لەم ئەنجومەنەو ڕێکخراوەی قەدەغەی پەرە پێ دانی چەک و چۆڵی کیمیایی کە تەنیا لە سەر بنەمای ئامانجی ھێندێک لە وڵاتان و بە مەبەستی سیاسی دەستی پێکراوە، دەبێ ڕاگیردرێت.

 

سەرپەیڤ