خۆپیشاندانی جەماوەری «حەسەکە»ی سووریا دژی ھێزەکانی سووریای دیموکرات
https://kurdish.sahartv.ir/news/syria-i387790-خۆپیشاندانی_جەماوەری_حەسەکە_ی_سووریا_دژی_ھێزەکانی_سووریای_دیموکرات
جەماوەری پارێزگای «حەسەکە» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا دژی ھێزەکانی سووریتای دیموکرات«ھەسەدە» کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت، دەستیان دایە خۆپیشاندان.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 14, 2020 07:52 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی جەماوەری «حەسەکە»ی سووریا دژی ھێزەکانی سووریای دیموکرات

جەماوەری پارێزگای «حەسەکە» لە باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا دژی ھێزەکانی سووریتای دیموکرات«ھەسەدە» کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت، دەستیان دایە خۆپیشاندان.

بە پێیز ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلئەخباریە»، جەماوەری شاری «ئەلشەدادی» لە گردوپەڕی باشووری «حەسەکە»ی سووریا شەوی چوارشەممە بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بشێوی، کوشت و بڕ، ڕفاندنی خەڵکی سڤیل و ھەڵس و کەوتی پێشێلکارانەی ھێزەکانی سووریای دیموکرات و لەشکریانی تیرۆریستی ئەمریکی دروشمیان ھەڵدا.

ھێزەکانی سووریا دیموکرات بۆ بڵاوە پێکردنی خەڵک چەکیان بەکار ھێناو ئەمەشیاتر خەڵکەکەی ورووژاند.

خۆپیشاندەران ھەروەھا جەختیان کرد لە سەر داکۆکی لە سوپای سووریا لەمەڕ بەرپەرچ دانەوەی تیرۆریزم و پێویستیی بە یەکپارچەیی ڕاگرتنی ڕیزی ڕۆڵەکانی سووریا لە بەرامبەر داگیرکەرانی ئەمریکاو تورکیاو ڕژێمی زایونی و بەتاڵان برانی سامانی وڵاتەکەیان.