کشانەوەی تورکیا لە چوار بینۆگە لە پارێزگاکانی «حەما»و «ئیدلەب»ی سووریا
تشرینی یهکهم 20, 2020 12:50 Asia/Tehran
سەرچاوە سوورییەکان باسی کشانەوەی لەشکریانی تورکیا لە چوار بینۆگەی خۆیانیان کردووە لە دوو پارێزگای «حەما»و «ئیدلەب»ی سووریا.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵیی «عەرەب_٢١»، سەرچاوەکانی سووریا ڕۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند، لەشکریانی تورکیا خەریکی پێچانەوەی بینۆگەکانی خۆیانن لە ناوچەکانی «مورەک»،« شێر مەغار»،«ئەلسەرمان» و «مەعەر حەتات» ھەڵکەوتوو لە پارێزگاکانی «حەما»و «ئیدلەب»ی سووریا.
بە پێی ئەم سەرچاوانە، بینۆگەکانی تورکیا بە پێشڕەویی ئەم دواییەی لەشکریانی سووری کارایی خۆیانیان لە دەست داو ھێزەکانی سوپای تورکیا بە کشانەوە لە بازگەگەلە لە ناوچەگەلێکی ڕیفی باشووریی «ئیدلەب» و ڕۆژئاوای پارێزگای «حەما» جێگیر دەبن.
دوای پێشڕەوییەکانی سوپای سووریا لە ئەمساڵە زایینییە، یانزە بینۆگەی تورکیا کەوتە گەمارۆی ھێزەکانی سووریاوە.