جەختی نوێنەری ڕێکخراوەی نەتەوەکان و کۆمکاری عەرەب لە سەر چارەسەریی ئاشتیانەی قەیرانی سووریا
نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریاو سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب، لە چاوپێ کەوتنێکدا لە قاھیرەی پێتەختی میسر لە سەر چارەسەریی ئاشتیانەی قەیرانی سووریا پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی میسریی «ئەلدەستوور»،«گییەر پێدێرسۆن» نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریاو «ئەحمەد ئەبولغەیت» سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب، لە چاوپێکەوتنێکدا لە بنکەی ئەم کۆمکارە لە قاھیرە جەختیان لەوە کردەوە کە قەیرانی سووریا ڕێگاچارەی سەربازیی بۆ نییەو دەبێ بۆ چارەسەر کردنی سیاسیانەی ھەوڵ بدرێت.
لەم دیدارەدا دوایین گۆڕانکارییەکانی قەیرانی سووریا تاوتوێ کرا. قەیرانی سووریا لە ساڵی دووهەزاو یازدەوەو لە ئەنجامی هێرشی بەربڵاوی ئەو تاقمە تیرۆڕیستیانەی کە لە لایەن عەرەبستان و ئەمریکاو هاوپەیمانەکانیان لەوانە تورکیاوە لایەنگرییان لێ دەکرێت بە مەبەستی گۆڕینی هاوسەنگیی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایونی دەستی پێ کرا کە لە ئەنجامی گیان بەختکاریی سوپاو جەماوەری ئەم وڵاتە ھەتا ئێستا ئەو پیلانانەی دوژمنان پووچەڵ بووەتەوە.