ئەمریکا ھەمیسان سووریای بایکۆت کردەوە
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە درێژەی ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەی واشێنگتۆن دژی سووریا، چەندین کەس، کۆمپانیاو دامەزراوە دەوڵەتییەکانی ئەم وڵاتەی بایکۆت کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لە نێوان ئەو کۆمپانیاو دامەزراوە سووریانەی کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بایکۆتی کردوون، ناوی وەزارەتی نەوت و سەرچاوە کانزاییەکانی سووریا، دامەزراوەی دەوڵەتیی پاڵاوتنی نەوت و دابەشکردنی بەرھەمە نەوتییەکانی ئەم وڵاتەو ھەروەھا ھێزەکانی بەرەڤانیی نیشتیمانیی سووریاش بەدی دەکرێت.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ھەروەھا ٨ کەسایەتیی ڕاستمەندی سووری لەوانە سەرۆکی فەرمانگەی ھەواڵگریی ھێزی ئاسمانیی سووریا، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی ئاسایشتی سیاسیی سووریاو دوو کەس لە نوێنەرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتەشی بایکۆت کردووە.
ئەم وەزارەتخانەیەی ئەمریکا جیا لە کەسایەتییەکان، دامەزراوەو کۆمپانیا ناوبراوەکان و چەند کەسایەتیی ڕاستمەندو کۆمپانیاگەلی چینی و ھۆنگ کۆنگی و لوبنانیشی لە پەیوەندی لەگەڵ پێشێلکردنی بایکۆتەکانی سەر سووریا بایکۆت کردووە.
ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە ئاراستەی داکۆکی کردن لە تیرۆریستان، سووریای خستووەتە بەر ھەموو جۆرە بایکۆتێک.