کانونی یه‌که‌م 17, 2020 07:13 Asia/Tehran
  • تەخت ڕەوانچی : ھێزەکانی ئەمریکی دەبێ لە سووریا بڕۆنە دەرەوە

نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە ئامادە بوونی ھێزەکانی تیرۆریستی ئەمریکی لە سووریا نایاساییە، داوای کشانەوەی ئەو ھێزانە لە وڵاتی سووریای کرد.

«مەجید تەخت ڕەوانچی» نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی چوارشەممە لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشت سەبارەت بە سووریا، ئامادە بوونی لەشکریانی ئەمریکی لە سووریای بە نایاسایی و لە ئاراستەی پێ و شوێن گرتنی ھێندێک ئامانجی نھێنی زانی و وتی: تەواوی ھێزەکانی بیانی لە سووریا کە ئامادە بوونیان بە بێ مۆڵەت دانی دەوڵەتی دیمەشقە دەبێ خاکی ئەم وڵاتە بەجێ بێڵن.

«تەخت ڕەوانچی» وتیشی: ھەمووان دەبێ بە تەواوی ڕێز لە دەستەڵات، سەربەخۆیی سیاسی ، یەکگرتوویی و سەروەریی خاکی سووریا بگرن.

نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان وێڕای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بە تەواوی پابەندی چارەسەریی قەیرانی سووریایە، وتیشی: ئەم پەیامە جارێکی تر لە گەشتەکەی ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی سووریا بۆ تاران جەختی لە سەر کرایەوەو زۆرێک لە پرسەکان لەوانە ڕێگاکانی پتەوکردنەوەی دەستەڵات و سەروەریی خاکی سووریاو کەم کرانەوەی خەم و کوێرەوەریی خەڵکەکەی تاوتوێ کرا.

نوێنەری ھەمیشەیی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ، دەست درێژکارییە بەردەوامەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سووریاشی بە توندی ئیدانەکردو وتی: ئەم سەرەڕۆییە ورووژێنەرانە دەستبەجێ دەبێ ڕاگیردرێن.

«تەخت ڕەوانچی» لەم دانیشتنەدا لە سەر پێویستیی ئاسانکاری بۆ بنیاتنانەوەی سووریاو گەڕانەوەی ھێمن و خۆبەخشلنەی پەناخوازان و ئاوارە نێوخۆییەکان بۆ زشوێنی سەرەکیی خۆیان لە سووریاش پێی داگرت و وتی: بەرژەوەندیی ملوێنان پەناخوازی سووری نابێ لە بەر وەدی ھاتنی بەرڕژەوەندیی سیاسیی چەند ھێزێکی تایبەتی بکرێتە بارمتە.

سەرپەیڤ