کانونی یه‌که‌م 23, 2020 05:31 Asia/Tehran
  • ئەمریکا ھەمیسان سووریای بایکۆت کردەوە

وەزارەتی گەنجینەکانی ئەمریکا ڕۆژی سێ شەممە لە درێژەی ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەی واشێنگتۆن دژی سووریا، ٧ کەس و ١٠ دامەزراوەی سووریی بایکۆت کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، لەنێوان ئەو کۆمپانیاو دامەزراوە سووریانەی کە وەزارەتی گخنجینەکانی ئەمریکا بایکۆتی کردوون، ناوی بانکی ناوەندیی سووریاش دەبیندرێت.

«ئەسما ئەسەد» ھاوسەری «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سووریاش  لەو کەسانەیە کە ناوی لەنێو پێڕستی ئەو کەسانەدایە کە لە لایەن ئەمریکاوە بایکۆت کراون.

ھاوکات «ستیڤێن منۆچین» وەزیری گەنجینەکانی ئەمریکا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاندووە، واشێنگتۆن لە تەواوی ئامێرکانی بۆ گوشارخستنەسەر دەوڵەتی سووریا کەڵک وەردەگرێت.

ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە ئاراستەی داکۆکی کردن لە تیرۆریستان، سووریای بەرەوڕووی ھەموو جۆرە بایکۆتێک کردووەتەوە.

سەرپەیڤ