کانونی دوھەم 22, 2021 16:10 Asia/Tehran
  • جەختی دیمەشق لە سەر پێویستیی یەکگرتنی دژی تیرۆریزم

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا وێڕای ئیدانەکردنی ھێرشە تیرۆریستیەکانی سەر بەغدای پێتەختی عێراق، داوای یەکگرتنی جیھانیی رکرد بۆ خەباتی دژی تیرۆریزم.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی ھەینیی ھەواڵدەریی فەرمیی سوریا«سانا»، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ھێرشە تیرۆریستییەکان لە بەغدا وێڕای بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ئەم ھێرشە دڕندانانە جارێکی تر ئەوەی دەرخست کە دەبێ ھەوڵەکانی دژی تیرۆریزم ھەتا خاشەبڕکردنی یەکجاری یەکانگیر بکرێت.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەکەی دا وێڕای ھاودەردی و ھاوپشتی دەربڕین بۆ جەماوەرو دەوڵەتی عێراق، تیرۆریزمی بە ھەڕەشەیەکی بەبڕشتانە بۆ ئاسایشت و سەقامی ناوچەکەو سەرتاسەری جیھان زانی.

نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە لە مەیدانی «تەیەران» لە ناوەڕاستی بەغدای پێتەختی عێراق دوو تەقاندنەوەی تیرۆریستی ڕووی دا کە بە پێی ڕاگەیاندنی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، لە ئەنجامی ئەم کارەساتە ھەتا ئێستا ٣٥ کەس گیانیان لە دەست داوەو ١١٠ کەسی دیکەش بریندار بوونە.

سەرپەیڤ