ناڕەزایەتی بەربڵاو و مانگرتنی گشتیی لە ڕۆژئاوای سووریا
تشرینی یهکهم 02, 2025 13:08 Asia/Tehran
پەلاماری چەکدارانە لە گوندی عەناز هەڵکەوتوو لە ناوچەی نەساری لە ڕۆژئاوای حومسی سووریا بووە هۆی کوژرانی سێ لاوی مەسێحی و بریندار بوونی چەن کەسی دیکە .
ئەو پەلامارە چەکدارانەیە کە شەوی چوارشەمە ئەنجامی گرت شەپۆلێک لە تووڕەیی گشتیی کۆبوونەوەی ناڕازیانە و مانگرتنی سەرانسەری لە ناوچەی بەدواوە بووە . سەدان کەس لە دانیشتوانی گوندەکانی دەوروبەر لە بەردەم نەخوشخانەی حەسۆن کۆبوونەوە و خوازیاری سزادانی ئەنجامدەرانی ئەو جەنایەتگەلە بوون . چالاکانی مافی مڕوڤی سووریا بە وشداریدان سەبارەت بە درێژەی ڕەوتی هەنووکەیی خوازیاری هەنگاونانی خێرا بۆ کوتایی دان بە توند و تیژیەکان و بەهێزکردنی دامەزراوە مەدەنی و ئاسایشییەکان و دەسپێکرانی پرۆسەی دادگەریی ئینتقالی لە سووریا بوون .