ئادار 16, 2021 10:39 Asia/Tehran
  • سووریا: یەکێتیی ئەورووپا ھاوبەشی تیرۆریزمی ئابوورییە

کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوەی سووریا وتی: یەکێتیی ئەورووپا بۆی نییە ھاوتەریب لەگەڵ داکۆکی لە تیرۆریزم بە ھەموو جۆرێکی و ڕاپەڕاندنی تیرۆریزمی ئابووری خۆی وەک پەرۆشیی گەلی سووریاش پیشان بدات.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی دەوڵەتیی سووریا «سانا»، کاربەدەستێکی فەرمیی وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕایگەیاند: یەکێتیی ئەورووپا لە ڕێگای داکۆکی لە تیرۆریزم بە ھەموو جۆرێکی و ڕاپەڕاندنی تیرۆریزمی ئابووری بووەتە بەرپرسی ڕژانی خوێنی جەماوەری سووریاو خەم و کوێرەکانیان و بەم پێیە ئیدی بۆی نییە خۆی وەک پەرۆشیی گەلی سووریاش پیشان بدات.

ئەم کاربەدەستە سووریە وتیشی: دامەزراوەی یەکێتیی ئەورووپا بەیاننامەیەکی لە بارەی سووریاوە دەرکردووە کە تژی لە بانگەشەو چەواشەکاریی پێچەوانەی ڕاستییەکان  ئەوەش وا دەسەلمێنێ کە لە سەر سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی دژی سووریا بەردەوامە.

بە قسەی ئەم سەرچاوەیە، یەکێتیی ئەورووپا لە بەزاندنی سنووری سووریا داکۆکی لە تیرۆریزم بە ھەموو جۆرێکی و ڕاپەڕاندنی تیرۆریزمی ئابووری لە ڕێگای ھەنگاوی نایاساییەوە ئەو دامەزراوەیخی کردووە بە بەرپرسی ڕژانی خوێنی جەماوەری سووریاو خەم و کوێرەکانیان و بەم پێیە ئیدی بۆی نییە خۆی وەک پەرۆشیی گەلی سووریاش پیشان بدات و ھەتا کاتێکیش لە سەر ئەم ڕەوتە شکست خواردووەی بەردەوام بێت شیاوی ئەوەنییە بە نیازی گێڕانی ڕۆڵێکی ئەرێنی بێت.

سەرپەیڤ