حوزه‌یران 30, 2021 13:02 Asia/Tehran
  • سووریا بەیاننامەی ھاوپەیمانیی ئەمریکیی دژی داعشی بە درۆیەکی ڕەھا زانی

وەزارەتی کاروباری دەرەوەو کۆچبەرانی سووریا شەوی چوارشەممە وێڕای ڕەخنەگرتن لە کۆبوونەوەی ھاوپەیمانیی نێونەتەوەیی بەناو دژی داعش بە سەرکردایەتیی ئەمریکا لە ڕۆمای ئیتالیا، ڕایگەیاند: بەیاننامەکەی ئەو ھاوپەیمانییە لەگەڵ ڕاستییەکان یەک ناگرێتەوەو درۆیەکی ڕەھایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا»، لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە، سووریا بۆ ئەو وەزیرانەی دەرەوەی ھێندێک لە وڵاتان کە بەناچاری بەشداریی دانیشتنەکەیان کردو پێملی ئەو دوو بەیانمنامەیە بوون کە لە لایەن ئەمریکاو ھساوپەیمانەکانیەوە ئامادە کراوە، داخ و مخابنی دەربڕی.

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی سووریا بە دەربڕینی ئەمەی کە بەیاننامەکەی ھاوپەیمانیی بەناو دژی داعش کە باسی نەخشەو بەرنامەی خەیاڵیی کردووە بۆ شکست پێ ھێنانی ئەم تاقمە تیرۆریستە، ھیچ بناغەیەکی نییە و تەواوی گەلان ئاگاداری ڕاستییەکانن و دەزانن کە ئەم بەیاننامەیە لەگەڵ ڕاستییەکانی سیاسەتی ئەمریکا یەک ناگرێتەوە. چونکو بە پێی وتەکانی «ھیلاری کڵینتۆن» وەزیری کاروباری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا، ویلایەتە یەکگرتووەکان و ھاوپەیمانەکانی بۆ خۆیان بە بارەبووی دراڤی و چەکەمەنی و میدیایی تاقمی تیرۆریستی داعشیان پێک ھێنا.

سەرپەیڤ