ئاب 14, 2021 21:33 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی ئۆنلاینی تیرۆریستان لە باشووری سووریا لەگەڵ ئەفسەرانی ئیسرائیلی

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند: تیرۆریستان بۆ بەرنگار بوونەوەی سوپای سووریا بە شێوەی ئۆنلاین چەندین جار لەگەڵ ئەفسەرانی ئیسرائیلی کۆبوونەوەیان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلعالەم، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە: لەم دوایەدا کۆبوونەوەی زۆر لە نێوان سەرکردەکانی تاق مە تیرۆریستەکان لەگەڵ ئەفسەرانی زایونی کراوە.

ئەم سەرچاوانە جەختیان لەوە کردووەتەوە کە، ئەم کۆبوونەوەانە لە ڕێگای ئینتێرنێتەوە بووەو لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بۆ ڕێکخستنی نێوان تیرۆریستان و زایونییەکان و بەڕێوەبەرایەتی کردنی دۆخەکە لە لایەن تەلەبیبەوە ئەنجامی گرتووە.

بە قسەی ئەم سەرچاوانە، تیرۆریستانیش لە ھەژمارەکانی خۆیاندا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ھێندێک بابەتیان بڵاو کردووەوە ھەتا وا بنوێنن کە گوایە ئەگەر بێتو ھەرچەشنە ئاڵوگۆڕێکی سەربازی ڕوو بدات، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل فریایان دەکەون.

سەرپەیڤ