داخوازیی دیمەشق لە ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ پێشگرتن بە ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی
دەوڵەتی سووریا دوابەدوای دەست درێژیی تازەی ئاسمانیی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سووریا جارێکی تر داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەکە کرد کە ئەرکی خۆیان ڕاپەڕێنن و تەگبیری پێویست بۆ پێشگرتن بە ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر خاکی ئەم وڵاتە بکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سانا، وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی ھەینی لە نامەگەلێک دا بۆ سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشتی ئەم ڕێکخراوەیە ڕایگەیاندووە: ھێرشی تازەی ئیسرائیل لە چوار چێوەی سیاسەتی دڕندەکارانەو پاڵپشتی کردن لە تیرۆریستان بە مەبەستی درێژ کردنەوەی زیاتری شەڕی تیرۆریستی لە سووریا ئەنجامی گرتووە.
لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی سووریا ھاتووە: ئامانجی سەرەکیی وەھا ھێرشگەلێک بەرز کردنەوەی ورەی تیرۆریستانە کە دیارە ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرای یاساوڕێساو ڕەوایەتی و جاڕنامەکانی ڕێکخراوەی نەتەوەکان و بڕیارنامەکانی ھاوپەیوەندە کە ھەر ھەمووی باس لە ڕێزنان لە دەستەڵات و سەروەریی سووریا دەکەن.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕاشیگەیاندووە:بە دڵنیاییەوە ئەو ھەنگاوانەی ئیسرائیل بە بێ چرای سەوزو بەردەوام کرانی داکۆکیی بێ بڕانەوەی ھێندێک لە وڵاتان و بە تایبەت دەوڵەتی ئەمریکا کە لە ئێستادا لە بەر سەرەڕۆییەکانی لە ئەفغانستان توشی سەرلێشێوان ھاتووە، قەت ھەڵنەدەگیرا.