تشرینی یه‌که‌م 02, 2021 10:43 Asia/Tehran
  • گەڵاڵەی نوێی ئەمریکا بۆ گەڕاندنەوەی بنەماڵە داعشییەکان بۆ عێراق

نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق هۆشداریدا کە ئەمریکا گەڵاڵەیەکی نوێی بۆ گەڕاندنەوەی بنەماڵە داعشییەکان بۆ عێراق لەسەردایە.

عوده ی ئیبراهیم خەدران نوێنەری هاوپەیمانیی فەتح لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا له حاند گەڕانەوەی نائەمنی بۆ ئەو وڵاتە کە لە ژێر گوشاری ئەمریکا ئەنجام دەدرێت، هۆشداریدا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، خدران جەختی کرد: عێراق دوای چەند ساڵ کە لەگەڵ کێشەی چالاکی گرووپە تیرۆریستییەکان بەرەوڕوو بووەتەوە، ئێستا لە زۆربەی پارێزگاکان دۆخێکی ئەمن و سەقامگیری هەیە بەڵام ئەو سەقامگیریە لە درێژەی خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە نییە.

ئەو پەرلەمانتاررە عێراقییە وتیشی: کەواتە سروشتییە کە ئەمریکییەکان بەدوای گەڕاندنەوەی نائەمنی بۆ عێراق بن. گەڕاندنەوەی دەیان بنەماڵەی داعشی لە کەمپی ئەلهولی سووریاوە، یەکەم هەنگاوەکان بۆ دروست کردنی نائەمنی لە عێراقە.

سەرپەیڤ