کانونی دوھەم 21, 2022 09:11 Asia/Tehran
  • ھێرشی بە ھاوەنی ھەسەدە بۆ سەر عەفرینی سووریا

ھێزەکانی سووریای دیموکرات کە لە لایەن ئەمریکاوە داکۆکییان لێ دەکرێت شاری عەفرینیان دایە بەر ھێرشی بە ھاوەن.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی مەیادین، ڕۆژی پێنج شەممە دوابەدوای ھێرشی بە ھاوەنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە» بۆ سەر شاری عەفرین لە گردوپەڕی حەڵەبی سووریا سێ کەس کوژران و ١٢ کەسی دیکەش بریندار بوون.

ھێزەکانی سووریای دیموکرات «ھەسەدە»ی سەربە ئەمریکاو چەکدارانی سەربە سوپای تورکیا بە شێوەیەکی نایاسایی لە باکوورو باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریادان و جیا لە بردنی نەوتی ئەم وڵاتە دژی دانیشتووان و ھێزەکانی سووریاش دەجوڵێنەوە.

خەڵکی شارەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی سووریا گەلێک جار ڕژاونەتە نێو شەقام و بازاڕەوەو بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر یبە بشێوی، مرۆڤ ڕفاندن ، قەڵاچۆ، ھیەمارکردنی شت و مەک و کردەوەی ملھوڕانە دروشمیان ھەڵداوە.

سەرپەیڤ