کانونی دوھەم 22, 2022 22:37 Asia/Tehran
  • سه‌رچاوه‌یه‌کى کوردانی سوریا: داعش له‌ناو گرتوخانەی سەناعە ‌دایه‌ و له‌ده‌ره‌وه‌ش گه‌مارۆدراون

بۆ ڕۆژى سێیه‌م له‌سه‌ریه‌ک داعش په‌لامارى زیندانى غوێران (سناعه‌)ى کوردستانی سوریای داوه و هێزه‌کانى سوریاى دیموکرات (هه‌سه‌ده‌)ش له‌هه‌وڵى تێکشکاندنى په‌لاماره‌که‌دایه‌، ئه‌مریکاش له‌ئاسمانه‌وه‌ هاوکاریی هه‌سه‌ده‌ ده‌کات.

بە پێی هەواڵێکی میدیای شارپرێس ، فه‌تحوڵڵا حوسێنى ئه‌ندامى نوێنه‌رایه‌تى ئیداره‌ى کوردانی سوریا له‌هه‌رێمى کوردستان رایگەیاند :  "ئه‌مڕۆش بۆ سێیه‌م ڕۆژ له‌سه‌ریه‌ک چه‌کدارانى داعش له‌شارى حه‌سه‌که‌ په‌لامارى گرتوخانه‌ى غوێران (سناعه‌)یان داوه‌ته‌وه‌و هه‌سه‌ده‌ و دژه‌ تیرۆرو ئاسایشى  کوردی سوریا  به‌توندى ڕوبه‌ڕویان بونه‌ته‌وه‌".به‌وته‌ى حوسێنى ، "له‌ماوه‌ى پێنج ڕۆژدا ئه‌وه‌ سێیه‌مجاره‌ داعش په‌لامارى ئه‌و گرتوخانه‌یه‌ ده‌دات به‌هۆى ئه‌وه‌ى، زۆربه‌ى ئه‌میرو سه‌رکرده‌ باڵاکانى داعش له‌و گرتوخانه‌یه‌ ده‌ستبه‌سه‌رن‌و کۆى چه‌کدارانى داعشیش له‌و گرتوخانه‌یه‌ نزیکه‌ى پێنج هه‌زار که‌س ده‌بێت".فه‌تحوڵڵا حوسێنى ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌ئاسمانه‌وه‌ گه‌مارۆى ئه‌و چه‌کدارانه‌ى داعشیانداوه‌ که‌ په‌لاماره‌که‌یان ئه‌نجامداوه‌ و ئێستا له‌یه‌کێک بیناکانى ناو گرتوخانه‌که‌دان، چاوه‌ڕوانده‌کرێت ئه‌و باڵه‌خانه‌یه‌ى تیرۆریستان خۆیان تێدا حه‌شارداوه‌، به‌سه‌ریاندا خاپوربکرێت، هاوکات له‌ده‌وروبه‌رى گرتوخانه‌که‌ش هێزێکى زۆرى (هه‌سه‌ده‌ ـ دژه‌ تیرۆر ـ ئاسایش) به‌تایبه‌ت ئه‌و چه‌ند گیراوه‌ى داعش که‌ هه‌ڵاتون‌و خۆیان له‌نێو ماڵه‌کاندا حه‌شارداوه‌ ئه‌وانیش ده‌ستگیربکرێنه‌وه‌".ئه‌وه‌شى ئاشکراکرد، ناو گرتوخانه‌که‌، ته‌نها گیراوان‌و چه‌کداره‌کانى داعشى تێدایه‌و ده‌ره‌وه‌ى گرتوخانه‌که‌ش به‌هێزێکى زۆر گه‌مارۆدراوه‌و ڕێگه‌نادرێت هیچ چه‌کدارێکى داعش بێته‌ ده‌ره‌وه‌ى زیندانه‌که‌

سەرپەیڤ