ئادار 19, 2022 17:48 Asia/Tehran
  • ئەمریکا لە سەردانەکەی «بەشار ئەسەد» بۆ ئیمارات مارەنگاز بووە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بە ھەموو شێوەیەک ھەوڵەکان بۆ پەرەپێدان و بەرەوپێشچونی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و سوریا ئیدانە دەکەین.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەخەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی دەرەوە، رۆژی ھەینی «بەشار ئەسەد»ی سەرۆک کۆماری سوریا سەردانی ئیماراتی کرد و لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتە کۆبووەوە. بەپاش سەرھەڵدانی قەیران لە وڵاتی سووریا لە ساڵی ٢٠١١ـەوە ئەوە بۆ یەکەمجارە باڵاترین کاربەدەستی ئەم وڵاتە سەردانی وڵاتێکی عەرەبی دەکات.

لە پاش سەردانەکەی سەرۆکی سووریا بۆ ئیمارات، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک کاردانەوەیەک لە ھەمبەر ئەو سەردانە لە زمانی «نێد پرایس» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەو سەردانەی «بەشارئەسەد» بۆ وڵاتی ئیمارات وەک شەرعییەت دان بە ناوبراوە کە دیارە ئەوەش جێگای نیگەرانییە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە، بە ھەموو شێوەیەک ھەوڵەکان بۆ پەرەپێدان و بەرەوپێشچونی پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و سوریا ئیدانە دەکەین.

جێگای وەبیرھێنانەوەیە کە، سەرۆکایەتی سوریا له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا باسی له‌وه‌کردووه‌ کە، ئێواره‌ی رۆژی هه‌ینی «به‌شار ئه‌سه‌د» به‌ سه‌ردانێک گه‌یشتوه‌ته‌ ئیمارات و له‌گه‌ڵ «محەمەد بن ڕاشد ئالی مەکتوم» حاکمی دوبەی کۆبووەته‌وه‌.

وەک باسیش کراوە، لە کۆبوونه‌وه‌کەی «به‌شار ئه‌سه‌د» له‌گه‌ڵ حاکمی دوبه‌ی دا باس لەپەیوەندییە گشتییەکانی نێوان هەردو وڵات و دیمەنی فراوانکردنی بازنەی هاریکاریی دولایەنە بەتایبەتی لەسەر ئاستی ئابوری و وەبەرهێنان و بازرگانی کراوە.

سەرپەیڤ