نیسان 27, 2022 19:03 Asia/Tehran
  • ھێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر دیمەشق

سەرچاوەیەکی میدیایی باسی ھێرشی ئاسمانیی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر پێتەختی سووریایان کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی سووریا «سانا» لە میانەی سنووربەزاندنی ئاسمانیی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر دیمەشق چوار سەربازی سووری کوژران و ٣ کەسی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سیستێمی دژە ئاسمانیی سوپای سووریا بەرنگاری دەست درێژیی ئاسمانیی ڕژێمی زایونی لە ئاسمانی گردوپەڕی دیمەشق دا بوونەوە.

ھاوکات سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی تەقاندنەوەی بڕێک لە موشەکەکانی دوژمنی زایونییان کرد لە لایەن سیستێمی دژە ئاسمانیی سوپای سووریا لە ئاسمانی گردوپەڕی دیمەشق دا.

ڕژێمی زایونی لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە گەلێک جار ھێرشی ئاسمانیی کردووەتە سەر دیمەشق و ناوچە جۆربەجۆرەکانی سووریا کە بە پێ و شوێنگرتنی دەستبەجێی چەکە دژە ئاسمانییەکانی دیمەشق ھۆربەی کات ئەو ھێرشانە بەرپەرچ دراونەتەوە.

سەرپەیڤ