چالاکیی سخوڕیی مۆساد لە کەمپی ئەلھۆلی سوریا
سەرۆکی یەکیەتی زانایانی عێراق جەختی کردەوە رژێمی زایۆنی لە ژێرناوی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مافەوانیی لە کەمپی ئەلھۆلی سوریا سیخوڕیی دەکات .
بە پێی ڕاپۆرتی رۆژی ھەینی ئەلمەعلوومە، سەرۆکی یەکیەتی زانایانی عێراق لە لێدوانێک دا جەختی کردەوە دەزگای سیخوڕیی ئیسرائیلی ناسراو بە مۆساد لە چوار بنکەی سەرەکی لە سووریا چالاکی هەیە.
جەبار مەعمووری لە ئەو بارەوە گوتی: مۆسادی ئیسرائیل لە کەمپی پەنابەرانی سووری ئەلهۆل چوار بنکەی نهێنیی هەیە.
ناوبراو گوتیشی: بە پێێ ئامار و زانیارییەکان ئیسرائیل لە ژێرناوی ڕێکخراوی خێرخوازانە و مافی مرۆڤ بە شێوەی چالاکە لە کەمپی ئەلهۆل هەوڵی چالاکیی سیخوڕیی دەدات.
ناوبراو هەروەها وتی: زایۆنیستەکان تێدەکۆشن بە پاڵپشتی دارایی و لۆجستیکی و پێدانی مووچە بە کەسانی سەر بە خۆیان لە کەمپی ئەلهۆل بیری تیرۆریستانەی ئەلبەغدادی سەرکردەی پێشووتری داعش لە بیری گەنجان و منداڵان پەرە پێبدەن.
بە وتەی مەعمووری منداڵانی عێراقی زیاترین ئامانجی زایۆنیستەکانن تا بە کەڵکوەرگرتن لە بەستێنی ئەوان لە داهاتوو جارێکی دیکە گرووپە تیرۆریستی و تەکفیرییەکان لە عێراق زیندوو بکەنەوە و لەم ڕێگایەوە زیان بە ئاسایشی ئەو وڵاتە بگەیەنن.