دووبارە بوونەوەی ھێزشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر سووریا
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئه‌نجامی هێرشه موشه‌کییه‌کانی ڕژێمی زایونی بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌کی نزیک دیمه‌شق، شه‌ش که‌س کوژراون و ١٠ که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵدەریی سوریا (سانا)، ڕژێمی زایونی چەند ناوچەیەکی گردوپەڕی شاری دیمه‌شق کردووەته ئامانج کە لە ئەنجامی ئه‌و بۆردومانه‌ش سێ کەس کوژراون و حه‌وتی دیکه‌ش برینداربوونە.
ھەر بە پێی ڕاپۆرتەکە به‌رەڤانیی ئاسمانی سوریاش رووبه‌ڕووی موشه‌که‌کان بووه‌ته‌وه و وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و ھێندێک له موشه‌که‌کانیش به‌رله‌وه‌ی بگه‌نه ئامانج، له ئاسمان ته‌قێندراونه‌ته‌وه.
ئەمەو له‌لایه‌کی دیکه‌وه روانگه‌ی سوریا بۆ مافه‌کانی مرۆڤیش ڕایگەیاندووە: له‌ئه‌نجامی ئەو بۆردومانه‌ی ڕژێمی زایونی شه‌ش که‌س کوژراون که سێ که‌سیان سورین و سێ که‌سی دیکه‌شیان بیانین، جگه له‌وه‌ش ١٠ که‌سی دیکه برینداربوونە.