ئەولەویەتی تاران و دیمەشق بۆ فراوانکردنی هاوکاریی میدیایی
سەرۆکی رێکخراوی رۆشنبیری و پەیوەندیی ئیسلامی، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ وەزیری رۆشنبیریی سووریا، جەختی کردەوە: هاوکاری میدیایی نێوان هەردوو وڵات دەتوانێت یەکێک لە ئەولەویەتەکان بۆ هاوکاری بێت.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، سەرۆکی رێکخراوی رۆشنبیری و پەیوەندیی ئیسلامی لە دیدارێکدا لەگەڵ وەزیری ڕۆشنبیریی سووریا وتی: هەوڵ دەدەین پەیوەندییەکان لە ئاستێکی باشدا پەرەپێبدەین.
«ئیمانی پوور» بە ئاماژە بە توانای بەرزی ئێران بۆ وەرگرتنی خوێندکار وتی: ئێمە زۆر قوتابیمان لە وڵاتانی دۆست و دراوسێ ھەیە لەبەر هەبوونی توانای پەروەردەیی باش، سوریاش دەتوانێت یەکێک بێت لەوانە.
وەزیری رۆشنبیری سوریاش لەم دیدارەدا رایگەیاند: ئێران و سوریا لە بوارەکانی مێژوویی و فەرهەنگی و بازرگانی و هەروەها بەرخۆدانخاڵی ھاوبەشی زۆریان پێکەوە هەیە.
«لەبان موششەووەح»جەختی لەوە کردەوە کە: ئێران لە ماوەی دە ساڵە داگیرکراندا لە تەنیشتی سووریادا بووەو سووریاش قەت ئەمە لە بیر ناکات.