ڕوودانی چەند تەقینەوەیەک لە یەکێک لە گەورەترین بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سووریا
سەرچاوه هەواڵییەکان شەوی پێنج شەممه ڕایانگەیاند که زرمەی چەند تەقینەوەیەک له یەکێک له گەورەترین بنکەکانی سوپای تیرۆریستی ئەمریکا له ڕۆژهەڵاتی سووریا بیستراوه.
ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیک شەوی پێنج شەممە بڵاویکردەوە، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتیی "ئەلعومەر" کە دەکەوێتە پارێزگای دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا، بیستراوە.
دوای ئهم تهقینهوهیه، ئاگرێکی گهوره لهم بنکهیەدا کەوتووەتەوە.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە تا ئێستا هۆکاری تەقینەوەکانی بنکەی سەربازیی تیرۆریستانی ئەمریکی ڕوون نەبووەتەوە.
لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چەندین جار هێرش کراوەتە سەر بنکە نایاساییەکانی ئەمریکا لە سوریا.
«فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا لە لێدوانێکدا وێڕای پێداگرتن لەسەر ئەمەی کە بوونی لەشکریانی ئەمریکی لە سووریا نایاساییە، داوای لە هێزە داگیرکەرەکانی ئەمەریکا کرد دەستبەجێ سووریا بەجێ بهێڵن.