ئه‌یلوول 18, 2022 15:03 Asia/Tehran
  • ده‌ست پێ بوونی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌ خۆجێییه‌کان له‌ سووریا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی خۆجێیی سووریا دەستی پێ کرد.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵدەریی دەوڵەتیی سووریا، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ ناوەندەکانی دەنگدان لە پارێزگاکانی سووریا بۆ ئەوانەی وا خاوەنی مەرجی دەنگدانن  بەمەبەستی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنە خۆجێیەکان کرانەوە.

ئەو کەسانەی کە مافی دەنگدانیان ھەیە دەتوانن لە ٧٣٤٨ ناوەندی دەنگ وەرگرتن دەنگ بدەن و پرۆسەکەش ھەتا کاتژمێر ٧:٠٠ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

هاوکات لیژنەی باڵای دادوەریی سوریا دەتوانێت ئەم ماوەیە بۆ پێنج کاژێر درێژ بکاتەوە.

لەم هەڵبژاردنەدا ٥٩ھەزار و ٤٩٨ کاندید خەریکی ململانێی دەبەن بۆ بەدەستهێنانی ١٩ هەزار و ٨٦ کورسی.

بەپێی ماددەی٥٨ی یاسای هەڵبژاردن، لە ٢٤ کاژێر بەرلە دەنگدان، هەر جۆرە بانگەوازێکی ھەڵبژاردن قەدەغەیە.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هەڵبژاردنی پێشووی ئەنجوومەنە خۆجێیەکان لە سووریا لە ١٦ی ئەیلولی ٢٠١٨دا بەڕێوەچووە.

سەرپەیڤ