بەشار ئەسەد: سیاسەتی دیمەشق لە پشتیوانی کردنی فەلەستین نەگۆڕاوە
سه‌رۆک کۆماری سووریا ڕایگه‌یاند که پشتیوانیی سووریا له فه‌له‌ستین پێش شەڕو دوای ئەوەش هیچ گۆڕانکارییه‌کی به‌سه‌ر نه‌ھاتووە.
شاندێکی فەلەستینی لە نێویاندا نوێنەری بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین (حەماس) کە سەردانی سووریای کردووە، ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دیدار‌و وتووێژی کرد.
ئەمە یەکەم سەردانی فەرمیی شاندێکی حەماسە بۆ سوریا لە ساڵی ٢٠١٢ەوە ھەتاکو ئێستا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سووریا (سانا) ڕۆژی چوارشەممە، «بەشار ئەسەد»، سەرۆک کۆماری سووریا لە دیدارێکدا لەگەڵ نوێنەرانی گروپە فەلەستینییەکان ڕایگەیاند کە یەکڕیزیی گەلی فەلەستین لەسەر بنەمای نیشتیمانی ، گەرەنتی دەری سەندنی مافی یاسایی و ھەروەھا ئازادکرانی خاک و پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین و مافی گەڕانەوەی پەنابەرانە.
سه‌رۆک کۆماری سووریا هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند که نه‌وه نوێیه‌کان هێشتا پابه‌ندی به‌رخۆدانن، وتیشی:وا ھەڵدەگرێ کە لە تەنیشتی خۆڕاگری دا بین، چونکو خۆڕاگری ڕوانگەیەکی تەنیا نییە، بەڵکو بنەمای سەندنەوەی مافە.
«به‌شارئه‌سه‌د» جه‌ختی له هه‌ڵوێستی سووریا‌و پشتیوانی له خه‌باتی گه‌لی فه‌له‌ستین له به‌رامبه‌ر ده‌ستدرێژییه به‌رده‌وامه‌کانی ڕژێمی زایۆنی کردەوەو خۆڕاگریی به تاکه ڕێگای ڕزگار کرانی خاک و ده‌رکردنی داگیرکه‌ران زانی.
سەرۆک کۆماری سووریا ھەروەھا داوای هەڵوێستێکی کارای کرد له لایەن وڵاتانی عەرەبییەوە بۆ بەرنگاربوونەوەی پیلانی ئیسرائیلی داگیرکەرو لایەنگرانی به تایبەت ئەمریکا بۆ زاڵبوون به سەر ناوچەکەدا.
ئەندامانی شاندەکەی فەلەستینیش جەختیان لەوە کردەوە کە ئامانج لە هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر سووریا هەوڵدان بۆ گۆڕینی هەڵوێستەکانی ئەم وڵاتەیە بە تایبەت لە پرسی فەلەستین دا.
نوێنەرانی گروپە فەلەستینییەکان جەختیان لەوەش کردەوە کە سەقامگیری و خۆڕاگریی سووریا بووە بە ھۆکارێک بۆ بەهێزکرانی خۆڕاگریی نەتەوەی فەلەستین.