تشرینی یه‌که‌م 20, 2022 20:49 Asia/Tehran
  • میقداد: دەبێ پاڵپشتی کردنی تیرۆر و داگیرکاری لە سووریا کۆتایی پێ بێت

وەزیری دەرەوەی سووریا جەختی کرد؛ دەبێ پاڵپشتی کردنی گروپە تیرۆریستییەکان لە سووریا و داگیرکاری و تاڵانکردنی سامانی ئەم وڵاتە بوەستێنرێت.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی تەلەفزیۆنیی ئەلئەخباریەی سووریا؛ «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سووریا ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆبوونەوەی هاوبەشی شاندی هەماهەنگیی سووریاو ڕووسیا سەبارەت بە گەڕانەوەی پەنابەران و کۆچبەرانی سووری بۆ وڵاتەکەیان لە دیمەشق ڕایگەیاند: دیمەشق سوورە لەسەر ئاشتەوایی نیشتمانی بە مەبەستی ئاسایی بوونەوەی دۆخەکە. .

«فەیسەڵ میقداد» ئاماژەی بەوەش دا: فەرمانی لێبوردنی گشتیی سەرۆک «بەشار ئەسەد» بەستێنی گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ سەر نیشتیمانی خۆیان بەبێ هیچ کێشەیەکی یاسایی دابین دەکات.

وەزیری دەرەوەی سوریا بە ئاماژەدان بەوەی کە؛ جەختکردنەوە لەسەر هاوکاریکردنی گەلی سوریا لە پلەی یەکەمدا پێویستمەندی ئەوەیە کە پشتیوانی لە تیرۆر و داگیرکاریی ئەمریکاو ئیسرائیل و تورکیا و تاڵانکردنی سامانی سوریا کۆتایی پێ بێت.

وتیشی: حکومەتی سوریا ئامادەیە هەموو ئاسانکارییەکی پێویست بۆ گەڕانەوەی پەنابەرانی سووری بۆ  وڵاتەکەیان ئەنجام بدات.

سەرەڕای گرفت و بەرتەسکییەکانی سووریا، بەتایبەت بەو گەمارۆ نامرۆڤانەیەی کە لەلایەن رۆژئاواو ئەمریکاوە بە سەری دا سەپێندراوە، حکومەتی دیمەشق هەوڵی داوە یاسا و فەرمانی سەرۆکایەتی دەربکات بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا لە هەموو وڵاتان.

سەرپەیڤ