ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق و سووریا
تورکیا باسی گیان لەدەستدانی ٩ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (پەکەکە)ی کردووە لە باکووری عێراق و سووریا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕادیۆ- تەلەفزیۆنی TRT، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند: لە ناوچەی «گاڕە» لە باکووری عێراق سێ ئەندامی تاقمی جیایی خوازی پەکەکەی ناس کردووەو لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ئاسمانیدا کردوونیەتیە ئامانج.
ئەم ڕاگەیاندنە جەختی لەسەر بەردەوامی دان بەهێرشەکانی سوپای تورکیا لەباکووری عێراق کردووەتەوە.
ئەم وەزارەتە بەیاننامەیەکی دیکەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا کوژرانی شەش ئەندامی دیکەی پەکەکەی لە شەڕگەی «کانیی ئاشتی» و «قەڵغانی فۆرات» لە باکووری سووریا راگەیاندووە.
وهزارهتی بهرگریی تورکیا ئهمجارهش وهک ڕاگهیاندنهکانی تری جەختی لەوە کردووەتەوە کە گوایە ئهو کهسانه بهنیازی هێرشکردنه سهر سوپای تورکیا بوونە کە بەرلە ئەنجام دانی ههر کردارێک کراونهته ئامانج.