تشرینی یه‌که‌م 27, 2022 16:59 Asia/Tehran
  • سووریا ئیدانەی ڕووداوە تیرۆریستییەکەی ئێرانی کرد

سه‌رچاوه‌یه‌کی فه‌رمی له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سووریا، وێڕای ئیدانه‌کردنی ڕووداوه‌ تیرۆریستییه‌که‌ی شاچراغی شیراز، ڕایگه‌یاند که‌ تیرۆر یه‌کێکه‌ له‌ ئامرازه‌ فه‌رمییه‌کانی ئه‌مریکا بۆ به‌ئامانجکردنی سه‌قامگیریی وڵاتان.

کردەوەی تیرۆریستیی ڕۆژی چوارشەممەی داعش لە مەڕ هێرشە چەکدارییەکەی بۆ سەر شاچراغ، مەزارگەی پیرۆزی حەزرەتی ئەحمەد ئیبنی موسا (ع) لە شاری شیرازی ناوەندی پارێزگای فارس لە باشووری ئێران، بووە هۆی شەهیدبوونی ١٥ کەس لە زیارەتکاران ،نێویاندا دوو منداڵ، و برینداربوونی ٢٧ زیارەتکاری دیکەش.

ئه‌م کرده‌وه‌ تیرۆریستییه‌ که‌ داعش به‌رپرسیارێتی له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌، له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و وڵاتانی جۆربه‌جۆری جیهانه‌وه‌ ئیدانه‌ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمی سووریا (سانا)، وەزارەتی دەرەوەی سووریا ڕۆژی پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی ئەو کارە تیرۆریستی و ترسنۆکانەیەی کرد کە لە مەزارگەی شاچراغی شیراز ئەنجام دراو ڕاشیگەیاند کە ، ئەم ڕووداوە جارێکی دیکە نیشانی دا کە تیرۆر یەکێکە لە کەرەستە فەرمییەکانی واشێنگتۆن بۆ بە ئامانج گرتنی سەقامگیریی وڵاتان بە مەبەستی بە چۆکداھاتنیان لە بەرامبەر ئەمریکادا.

لەم بەیاننامەیەدا وەزارەتی دەرەوەی سووریا هاوپشتیی تۆکمەو تەواوی خۆی بۆ کۆماری ئیسلامیی ئێران دەربڕی لە جەماوەرو حکومەتی ئێران و هەروەها بنەماڵەی قوربانییەکان سەرەخۆشیی کرد.

سەرپەیڤ