بەرگرتنی هێزەکانی سووریا لە هاتووچۆی ئەمریکیەکان لە حەسەکە
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا، لەمانگی نوامریش دا هێزە دەوڵەتیەکانی سووریا بەریان گرت بە هاتووچۆی کاروانێکی جەنگی ئەمریکا لە پاڕێزگەی حەسەکەی وڵاتەکەیان.
ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سوریا ڕایگەیاند کە هێزەکانی دەوڵەتی سوریا بەریان گرتوە بە هاتووچۆی کاروانێکی جەنگی ئەمریکا لە ڕێگەیەکی ژێر دەستی کوردەکانی سوریا جێگیر لە پارێزگەی حەسەکەو پێداگریش کراوە کە پێشتریش هەر ئەو هێزانە بەریان گرتبوو بە چەند کاروانێکی جەنگی ئەمریکاو لەئاکام دا ئەو هێزانە ناچار بوون ڕێگەی خۆیان بگۆڕن.
ڕێگرتن لە کاروانە جەنگیەکانی ئەمریکا بریتی لە هەشت زرێپۆش یەکەم هەنگاوی لەو جۆرە ڕاگەیاندراوە لەمانگی نوامرداو وتراویشە کە لەئاکام دا ئەمریکیەکان ناچار بوون ڕێگەیەکی دیکە بۆ هاتوچۆی خۆیان هەڵبژێرن.
هێزەکانی سەر بە دەوڵەتی سوریا لەمانگی ئۆکتۆبریش دا دوو جار بەریان گرتبوو بە تێ پەڕینی چەکدارە داگیرکەرە ئەمریکیەکان.