کانونی یه‌که‌م 16, 2022 21:06 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ئۆپراسیۆنە نایاساییەکانی تورکیا لە سوریا

سوپای تورکیا لە درێژەی ئۆپراسیۆنە نایاساییەکانی لە سوریا سێ ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)ی کردە ئامانج.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی تی ئاڕ تی، وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی تورکیا ڕۆژی ھەینی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند، سێ ئەندامی پەکەکەیان لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی «کانیی ئاشتی» لە باکوری سوریا کردووەتە ئامانج.

وەزارەتی بەرگریی نیشتمانیی تورکیا لەم بەیاننامەیەدا بانگەشەی ئەوەی کردووە کە، گوایە ئەو ئەندامانەی پەکەکە بەنیازی هێرشکردنە سەر سوپای تورکیا بوونە و پێش هەر چالاکیەک کراونەتە ئامانج.

پەلامارە نایاسایەکانی تورکیا بۆسەر باکوری سوریاو عێراق بە بیانووی خۆی وتەنی خەباتی دژی ڕشەکوژی لەکاتێکدا هەروا بەردەوامە کە ئەو وڵاتە پێشتر تۆمەتبار کرابوو بە پاڵپشتی کردنی تیرۆریستانی شەڕە داسەپاوەکەی سەر گەلی سووریاو ببووە هۆی ئاڵۆزتر بوونی شەڕ لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو لەو وڵاتەدا. 

سەرپەیڤ