کانونی دوھەم 04, 2023 22:13 Asia/Tehran
  • نوێنەری سوریا: ئەمریکا سەقامی هیچ وڵاتێکی ناوێت

نوێنەرێکی پەرلەمانی سوریا وێڕای جەخت لە سەر ئەوەی کە ئەمریکا سەقامگیریی لە هیچ وڵاتێکدا ناوێت ، وتیشی: واشێنگتۆن لەم دواییانەدا بەرماوەکانی تاقمی تیرۆریستی داعشی چالاک کردووەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیک ، "عەمار ئەسەد"، نوێنەری پەرلەمانی سووریا ڕایگەیاندووە، ئەمریکا سەقامگیریی هیچ وڵاتێکی ناوچەکە ناخوازێت و دەیەوێت هەمووان لەژێر سەرپەرشتیی ئەو وڵاتەدا بن.

ئەم نوێنەرەی پەرلەمانی سوریا جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی ڕێکخستنەوەی تاقمی تیرۆریستی داعش لە لایەن ئەمریکاوە بە گشتی  دروستکردنی بەربەستە لە بەردەم نزیکبوونەوەی پەیوەندییەکانی تورکیا و سوریا و وروژاندنی دوبارەی دۆخەکە.

مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشتر ئەگەری کۆبوونەوەی سەرکردەکانی ئەم وڵاتە و سوریای لە ئایندەیەکی نزیکدا ڕاگەیاندبوو. پرسێک کە پێدەچێت دوای کۆبوونەوەی بەرنامە بۆ داڕێژراوی وەزیرانی دەرەوەی هەردووک وڵات یەکلایی بکرێتەوە.

لە هەمان کاتدا مەولود چاوشئۆغڵو ئەوەشی ڕایگەیاندبوو کە دیاری کردنی کاتی ئەم جۆرە کۆبوونەوانە هەڵەیە و ئەوە ئەردۆغانە کە دەبێ بڕیارێکی لەو شێوەیە بدات.

سەرپەیڤ