کانونی دوھەم 26, 2023 23:50 Asia/Tehran
  • تەقینەوەیەکی قورس لە نزیک جۆلانی داگیرکراوی سوریا ڕووی دا

سەرچاوە سوورییەکان باسی ڕوودانی تەقینەوەیەکی قورسیان کردووە لە قۆنەیتەرە و نزیک جۆلانی داگیرکراوی سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعەرەبیە بە پشتبەستن بە سەرچاوە سوورییەکان؛ ئەم تەقینەوەیە ڕۆژی پێنجشەممە لە قۆنەیتەرەی باشووری سوریاو لەنزیک جۆلانی داگیرکراو ڕووی دا، بەڵام تا ئێستا وردەکاریی زیاتر بڵاونەکراوەتەوە.

سەرچاوە فەرمییەکانی سوریا تا ئێستا ھیچ وردەکارییەکیشیان لەبارەی هۆکاری ڕوودانی ئەم تەقینەوەیە ڕانەگەیاندووە.

ڕژێمی زایۆنی لە شەڕی شەش ڕۆژە لەگەڵ عەرەبەکان لە ساڵی ١٩٦٧ بەرزاییەکانی جۆلانی داگیر کرد.

کنێست (پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنیستی) لە ساڵی ١٩٨١دا جۆلانی وەک بەشێک لە ئیسرائیل ناساند.

سەرپەیڤ