بوومەلەرزە لە سووریا بووە ھۆی گیان لە دەست دانی ٦ کەس / کەناڵی ئەلجەزیرە ژمارەی کوژراوانی ٤٤ کەس ڕاگەیاند
تەلەفزیۆنی فەرمیی سوریا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند؛ بومەلەرزەکەی ناوەندی تورکیا زیانی زۆری بە باڵەخانەکانی شاری حەلەب و ناوچەکانی تری سوریا گەیاندووە کە لە تەنیشت تورکیادان و تا ئێستا ٦ هاوڵاتیی سوری گیانیان لەدەست داوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.8 پلە لە ناوەڕاستی تورکیا زۆرێک لە ناوچەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستی هەژاند.
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئیرنا، تەلەفزیۆنی فەرمیی سوریا ڕایگەیاند؛ بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی باشووری تورکیا زیانی زۆری بە باڵەخانەکانی شاری حەلەب و ناوچەکانی دیکەی ئەم وڵاتەی تەنیشت تورکیا گەیاندووە.
ئاژانسی هەواڵدەریی فەرمیی سوریا (سانا)ش لەڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی تورکیا ژمارەیەک باڵەخانە لە پارێزگاکانی حەما، لازقیە و حەلەب وێران بوونە. هاوکات کەناڵی ئەلجەزیرەش ژمارەی کوژراوانی ئەم ڕووداوەی لە سوریا ٤٤ کەس ڕاگەیاند.
جێگای ئاماژەیە، ناوەندی ژیۆلۆژیی ئەمریکا، گوڕی ئەم بوومەلەرزەیەی بە پلەی ٧.٨ ڕێختەر لە غازی ئەنتەپ و لە قوڵایی ١٧.٩ کیلۆمەتر ڕاگەیاند.
ئەم بوومەلەرزەیە ڕێک لە کاتژمێر ٢١:٤٨ خولەک ڕووی دا، هەڵبەت تورکیا بۆخۆی گوڕی بوومەلەرزەکەی ٧.٤ و قووڵیەکەشی حەوت کیلۆمەتر قوڵتر لە ڕووبەری زەویە ڕاگەیاندوو.