شوبات 06, 2023 13:12 Asia/Tehran
  • عەفرینیش داخداری بوومەلەرزەیە

گیان لە دەست دانی ١١١ کەس و بریندار بوونی ٥١٦ کەس دوایین ڕێژەی قوربانیانی دەستی بوومەلەرزەن لە سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە سەرچاوە ئاگادارەکان، دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بومەلەرزەیەکی بەهێز ناوچە سەرسنوورییەکانی تورکیا لەگەڵ سووریای ھەژاند، چەند ناوچەیەکی سووریاش لەو کارەساتە سروشتییە بێ بەری نەکران و بە تایبەت ئەو ناوچانەی کە لە سنووری تورکیا نزیکن بە شێوەیەکی بەربڵاو زیانی گیانی و دارایییان لێ کەوتووە.

لەو شارانە سووریا کە لە ئەنجامی بوومەلەرزە زیانێکی زۆری بەرکەوتووە عەفرینە کە ھەتائێستا ٥١ کەس گیانیان لەدەست داوە و زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربوونە.

میدیاکانی ناوخۆیی سوریا لە زاری بەرپرسانی تەندروستیی شاری عەفرینەوە وایان بڵاو کردووەتەوە کە، بەهۆی بومەلەرزەکەی بەیانی ئەمڕۆوە کە پارێزگاکانی لازقیە، حومس و حەلەبیشی گرتووەتەوە، تائێستا تەرمی ٥١ کەس گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و زیاتر لە ١٠٠ کەسی دیکەش برینداربون.

وەزارەتی تەندروستیی سوریا لە تازەترین ڕێژەی خۆی دا گیان لە دەست دانی ١١١ کەس و بریندار بوونی ٥١٦ کەسی ڕاگەیاندووە.

بەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی ٧.٤ پلەی رێختەر، باشوری تورکیای هەژاند و کاریگەرییەکەی وڵاتانی گردوپەڕ لەوانە سووریاشی گرتەوە.

سەرپەیڤ