شوبات 07, 2023 08:43 Asia/Tehran
  • وەزارەتی بەرگریی سوریا یەکینەکان و هێزەکانی یەکانگیر کردوون بۆ یارمەتیدانی ئەو کەسانەی وا بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە

لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بەرگریی سوریا یەکانگیر کردنی یەکەو دامەزراوەو هێزەکانی بۆ فریاکەوتنی خێرای ئەو کەسانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی باکووری سوریا زیانیان بەرکەوتووە، ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، وەزارەتی بەرگریی سوریا ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: وەزارەتی بەرگری تێکڕای یەکە و ڕێکخراو و دامەزراوەکانی لە سەرجەم پارێزگاکان دا کۆکردووەتەوە بۆ  هاوکاریکردنی دەستبەجێی خەڵکی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکە و لە ئێستادا گەڕان بەدوای کەسانی گیریخواردوودا لەژێر داروپەردوودا و چاودێریکردنی بریندارەکان ئەوبەرایەتیی کارەکانی ئەم هێزانەیە.

بومەلەرزەکەی سەرلەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە لە شاری دیمەشقی پایتەخت و زۆرێک لە شارەکانی تری سوریاش هەستی پێکرا و نیگەرانی خەڵکی ئەم وڵاتەی لێکەوتەوە.

لە ئێستادا حکومەت و سوپای سوریا هەموو هەوڵەکانیان خستۆتەگەڕ بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ئەم وڵاتە.

جێگای سەرنجە کە بوومەلەرزەکە زیانێکی زۆری لە پارێزگای ئیدلب بەجێهێشتووە کە هاوسنوورە لەگەڵ تورکیا و ئێستا مۆڵگەی تیرۆریستانە و بەهۆی داگیرکرانی ئەم پارێزگایە لەلایەن تیرۆریستانەوە هیچ زانیارییەکی ورد بڵاونەکراوەتەوە.

سەرپەیڤ