گیان لەدەست دانی خوشکی سەرۆک وەزیرانی سوریاو منداڵەکانی لە بوومەلەرزەکەدا
شوبات 07, 2023 09:08 Asia/Tehran
سەرچاوە خۆجێییەکان باسی گیان لەدەست دانی خوشکی سەرۆک وەزیرانی سوریا لەگەڵ ١١ کەس لە منداڵ و نەوەکانیان کردووە لە بوومەلەرزەکەی شاری حەمای سوریا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئەلمەیادین، «نەسۆب عەڕنۆس» خوشکی «حسێن عەڕنۆس»ی سەرۆک وەزیرانی سوریا لەگەڵ ١١ منداڵ و نەوەی لە کە ژێر داروپەردووی باڵەخانەیەکی ڕووخاو لە پارێزگای حەما لە باکووری سوریا گیریان خوارد بوو گیانیان لە دەست دا.
پەیامنێری سپۆتنیکیش لە حەماوە باسی ئەوەی کردووە کە: ماڵی خوشکی سەرۆک وەزیرانی سوریا لە ناوچەی «ئەلئەربەعین» لە ئەنجامی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە باکووری ئەم وڵاتە داڕما و لە ئەنجامدا زۆربەی دانیشتووانی نێو ماڵەکە گیانیان لە دەست دا.
شارەکانی حەلەب، حەما و ئیدلب لەو ناوچە سەرەکییانە بوون کە لە بوومەلەرزە ٧.٧ ڕیختەرییەکەدا وێرانکارییەکی سەخت و قوربانی زۆریان لێ کەوتەوە.