شوبات 16, 2023 22:33 Asia/Tehran
  • سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران گەیشتە شاری حەلەب

سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران بە ئامانجی ئاگادار بوونەوە لە پرۆسەی فریاگوزاری و گەیاندنی یارمەتییەکان و ئامادە بوونی لە تەنیشتی فریاگوزاران لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی سووریا بە هەشتەمین باری هاوکارییەکانی ئێران بۆ خەڵکی زیانلێکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا گەیشتە فڕۆکەخانەی حەلەب.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، «سەلمان نەواب نووری» کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری حەلەبی پایتەختی سووریا، سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە لە فڕۆکەخانەی حەلەب، ، پێشوازیی لە «پیر حسێن کۆلیوەند» سەرۆکی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران و شاندەکەی یاوەری کرد.

١١ پسپۆڕی گەڕان و ڕزگارکردنی کۆمەڵەی مانگی سووری کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەکەم ڕۆژی بوومەلەرزەکەی باکووری ڕۆژئاوای سووریاوە چوونەتە ناو شاری حەلەب و لەو کاتەوە دەستیان بە یارمەتیدانی زیانوێکەوتووانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە کردووە.

کۆلیوەند پێشتر بە ئامانجی ئاگادار بوونەوە لە پڕۆسەی فریاگوزاری و ئامادەبوونی لە تەنیشتی فریاگوزاران لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی تورکیا، گەشتێکی بۆ ئەم وڵاتە کردبوو.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە لە ئێستادا چوارەمین باری یارمەتییە مرۆییەکانی  کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش گەیشتووەتە شاری حەلەب.

پێشتریش دوو باری هاوکاریی کۆماری ئیسلامی ئێران  بۆ دیمەشق و دوو بار بۆ لازقیە و سێ باری دیکەش بۆ حەلەب ڕەوانە کرابوون و بە تێکڕایی ھەتا ئێستا هەشت باری فڕۆکە لە لایەن ئێرانەوە ڕەوانەی سووریا کراوە.

سەرپەیڤ