شوبات 18, 2023 10:43 Asia/Tehran
  • کوژرانی ٥٣ هاووڵاتیی سووری  لە هێرشی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر حومس

لە هێرشی دڕندانەی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر حومس ٥٣ هاووڵاتیی سووری کوژران.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژی شەممەی ئەلمەیادین ، سەرچاوە سوورییەکان ڕایانگەیاندووە کە لانیکەم ٥٣ هاووڵاتیی سووری لە کاتی کۆکردنەوەی قارچک لە ناوچەی "ئەلسوخنە" لە گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی شاری حومسی سووریا لە ئەنجامی هێرشێکی تیرۆریستانی داعش. کوژراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تیرۆریستانی داعش ڕاستەوخۆو لە ناوچەیەکی پاڵدەستەوە بە تەقەی دۆشکە خەڵکی سڤیلیان کردووەتە ئامانج و هەندێک زانیاریش وا دەردەخەن کە بەشێک لە قوربانییەکان ھەر لە مەیدان ڕلو بەھۆی تیرۆریستانەوە لە سێدارە دراون.

بەپێی سەرچاوە ناوخۆییەکان، یەکێک لە کوژراوەکان ئەفسەرێکی سەربازییەو دوو کەسەکەی دیکە پاسەوانی ڕێگاوبانی نێودەوڵەتین لە سوریا.

قەیران لە سوریا لە ساڵی ٢٠١١ەوە بە هێرشێکی بەرفراوانی تاقمە تیرۆریستییەکان و بە پشتیوانیی عەرەبستان، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانیان بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی ناوچەکە بە قازانجی ڕژێمی زایۆنی دەستی پێکرد.

سەرپەیڤ