شوبات 22, 2023 18:28 Asia/Tehran
  • نیشتنەوەی  دوازدەهەمین فڕۆکەی هاوکارییەکانی ئێران بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەی سوریا لە فڕۆکەخانەی حەڵەب

دوازدەهەمین فڕۆکەی هاوکارییەکانی مرۆڤ دۆستانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ جەماوەری لێقەوماوی بوومەلەرزەکەی سووریا گەییشتە فڕۆکەخانەی شاری حەڵەبی باکووری ڕۆژئاوای سووریا.

«سەلمان نەواب نووری» سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە حەڵەبی پایتەختی سوریا، ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ ئیرنا، وێڕای ئاماژەدان بەوەی کە تا ئێستا ٣٧٥ تۆن هاوکاریی مرۆڤیی لە کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە ١٢ فڕۆکە گواستراوەتەوە بۆ سێ فڕۆکەخانەی ئەم وڵاتە، وتیشی: ئەمە پێنجەمین فڕۆکەی فریاگوزاریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە بۆ خەڵکی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکەی سوریا کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا گەییشتووەتە شاری حەڵەب و داگری ٥٥ تۆن لە هەموو جۆرە هاوکارییەکی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ جەماوەری لێقەوماوی باکووری ڕۆژئاوای سوریایە.

پێش ئەم سێ باری یارمەتیی ئاسمانی لە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ دیمەشق، سێ بار بۆ لازقیەو هەروەها پێنج باری دیکەش ڕەوانەی حەلەب کران کە بە ناردنی ئەم فڕۆکەیەش بۆ حەڵەب، ژمارەی ئەو فڕۆکانەی یارمەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ خەڵکی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکەی سوریا دەگاتە دوازدە فڕۆکە.

لەئەنجامی بوومەلەرزەکەی بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە (٦ی فڤریە) لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا بە گوڕی ٧.٨ پلە، جگە لە زیانی گەورە لە پێنج پارێزگای باکووری ڕۆژئاوای سووریا، خەڵکێکی زۆریش گیانیان لەدەست داوە.

 

سەرپەیڤ