ئادار 20, 2023 12:59 Asia/Tehran
  • بەشار ئەسەد: گەشتەکەم بۆ ئیمارات خاڵی وەرچەرخانێکی گرنگە لە پەیوەندییەکانی نێوان ھەردووک لادا

سەرۆک کۆماری سووریا سەردانەکەی بۆ ئیمارات بە خاڵی وەرچەرخانێکی گرنگ لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات زانی.

«بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سوریا یەکشەممەی ڕابردوو گەییشتە ئەبوزەبی و لەگەڵ «شێخ محەمەد بن زاید ئالی نەهیان» سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کۆبووەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ڕوسیا ئەلیەوم، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سووریا لە وتارێکدا سەبارەت بەم سەفەرە ڕایگەیاند؛ وڵاتەکەی ھەڵوێستی ئیمارات لە کاتی شەڕی سوریاو کارەساتی بوومەلەرزەی ئەم وڵاتە لەبیر ناکات.

ئەسەد بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە؛ فڕۆکەکانی ئیمارات تەنها هەڵگری هاوکاریی دەستبەجێ نەبوون بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە، بەڵکو هەستێکی قوڵیان بەرامبەر نەتەوەی سوریا و هاوسۆزی دەربڕینیشیان پێ بوو، وتیشی:لە میانەی گەشتەکەم بۆ ئیمارات و دیدار لەگەڵ «محەمەد بن زاید» سەرۆکی ئیمارات، سوپاس و پێزانینی گەلی سوریام دەربڕی بۆ پاڵپشتی بەرفراوانی ئەم وڵاتە.

سەرۆکی سوریا هەروەها ڕایگەیاند؛ گەشتەکەم بۆ ئیمارات وەرچەرخانێکی گەورەیە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ان شاءاللە کاریگەری ئەرێنی لەسەر دوو نەتەوەی برای سوریا و ئیمارات دەبێت.

لە سەرەتای شەڕ و پێکدادانەکانی سوریا لە ساڵی ٢٠١١، ئیمارات و عومان تاکە وڵاتی عەرەبین کە پەیوەندییان لەگەڵ حکومەتی ئەسەد دەستپێکردووەتەوە.

سەرپەیڤ