ئادار 22, 2023 18:05 Asia/Tehran
  • هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی حەلەب لە سوریا

سەرچاوەکانی هەواڵ هێرشی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر فڕۆکەخانەی حەلەب لە باکووری سووریایان ڕاگەیاند.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ڕژێمی زایۆنی گەلێک جار لە ڕێگەی ئاسمانەوە هێرشی کردووەتە سەر دیمەشق و ناوچە جۆربەجۆرەکانی سوریا کە لە ئەنجامی جوڵانەوەی دەستبەجێی بەرگریی ئاسمانی سوریا زۆربەی ئەو هێرشانە بەرپەرچ دراونەتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژی چوارشەممەی ئاژانسی سپۆتنیک بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی ئەمنیی سوریا کە داوای کردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند موشەکێکیان بەرەو ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەبی سوریا تەقاندووە.

هەروەها سەرچاوە فەلەستینییەکان بە پشت بەستن بە میدیاکانی سووریا هێرشی ئیسرائیلیان بۆ سەر فڕۆکەخانەی حەلەب پشتڕاست کردووەتەوە.

ئەمەو کەناڵی جەزیرەش بە گێڕانەوە لە سەرچاوە خۆجێییەکان وای بڵاو کردووەتەوە کە فڕۆکەخانەی حەلەبی سوریا کراوەتە ئامانجی ڕژێمی زایۆنی.

ئاژانسی هەواڵدەریی سپۆتنیکی ڕووسی، بەبێ ئەوەی ئاماژە بە وردەکارییەکان بکات، بە پشتبەستن بە سەرچاوە ناوخۆییەکانی سوریا، وای بڵاو کردەوە کە، تەقینەوەیەکی گەورە لە ئاسمانی حەلەب و لازقییە بیستراوە.

ئەمە دووھەمین هێرشی ئەم ڕژێمە لە ماوەی دوو حەوتەی ڕابردوودایەو لە ٧ی مارسیش دا ئەم فڕۆکەخانەیە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستیەوە کرایە ئامانج.

هێرشە ئاسمانییەکانی ڕژێمی ئیسرائیل لە کاتێکدا ڕوودەدەن کە حکومەتی سوریا نامەیەکی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ناردووە و تیای دا وێڕای ئیدانەکردنی ئەو هێرشانەی داوای ڕاگیرانی کردووە.

سەرپەیڤ