نیسان 03, 2023 20:59 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەفۆنیی بەشار ئەسەد لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەلجەزائیر

سەرۆک کۆماری سوریا ئەمڕۆ دووشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا جەزائیرییەکەی دامەزراند.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕووسیا ئەلیوم؛ لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سوریا، بە بۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە پیرۆزبایی خۆی و گەلی سوریای ئاراستەی «عەبدولمەجید تەبون» سەرۆک کۆماری ئەلجەزائیر کرد.

ئەمەو لەلایەکی دیکەوە سەرۆکی ئەلجەزائیریش ھەربەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە بەناوی خۆی و گەلی ئەلجەزائیرەوە پیرۆزبایی لە «بەشار ئەسەد» کرد.

لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، سەرۆکی سوریا هاوتا ئەلجەزائیرییەکەی لەبارەی دۆخی سوریاو ڕووداوەکانی دەوروبەری ئاگادار کردەوەو جارێکی دیکەش سوپاسی سەرکردایەتی و گەلی ئەلجەزائیری کرد کە لەکاتی کارەساتی بوومەلەرزەکەی ئەم دواییەدا لە تەنیشت سوریاوە وەستان.

ئەم دوو بەرپرسە هەروەها بیروڕایان لەبارەی پەیوەندیی دوو قۆڵیی پتەوی نێوان هەردوو وڵات و ھەردووک نەتەوەی برا گۆڕییەوە.

سەرپەیڤ