نیسان 09, 2023 09:40 Asia/Tehran
  • هێرشی فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر گردوپەڕی دیمەشق

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ناوچەکانی گردوپەڕی شاری دیمەشقی (پایتەختی سوریا) لەلایەن فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی ڕژێمی زایونییەوە کرایە ئامانج.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ئێران پرێس، سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی سوپای سووریا لە ئێستادا بەرپەرچی ئەو مووشەکانە دەداتەوە کە لە لایەن فڕۆکە بۆمب هاوێژەکانی ڕژێمی زایۆنییەوە دەھاوێژرێن.

ئەمە یەکەمجار نییە کە تەلەبیب سەروەریی خاکی سوریا پێشێل دەکات، فڕۆکەشەڕکەرەکانی ئەم ڕژێمە (٢١ی خاکەلێوە - ١ی ئاپریل)یش شاری حومس و دەوروبەری شارەکەیان بۆردومان کرد و (٩ و ١٠ی خاکەلێوە - ٢٩ و ٣٠ی مارس)یش باشووری دیمەشقیان کردە ئامانج.

ئەم هێرشە ئاسمانیانەی ڕژێمی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە حکومەتی سوریا گەلێک جار نامەی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوەکان ناردووە و لە میانەی دا وێڕای شەرمەزار کردنی ئەو ھێرشانە و داوای وەستاندنی کردوون.

سەرپەیڤ