نیسان 15, 2023 18:09 Asia/Tehran
  • سەردانی وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ ئەلجەزائیر

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی چەندین ڕاپۆرت سەبارەت بە باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و سوریا، وەزیری دەرەوەی سوریا بە سەردانێکی فەرمی گەییشتە ئەلجەزائیر.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، «فەیسەڵ میقداد» وەزیری دەرەوەی سوریا بەمەبەستی دیدار لەگەڵ «عەبدولمەجید تەبون» سەرۆک کۆماری ئەلجەزائیر ، پتەوکردنەوەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و تاوتوێکردن و پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتەکانی وڵاتانی عەرەبی یەکخستنی هەڵوێستەکانیان، گەییشتە ئەم وڵاتە.

وەزیری دەرەوەی ئەلجەزائیر «ئەحمەد عەتاف» و «نەمیز ئەلغانم» باڵیۆزی سوریا لە ئەلجەزائیر لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی «هواری بو مەدین» لە جەزائیری پایتەختی ئەلجەزائیر بەمەبەستی پێشوازیکردن لە وەزیری دەرەوەی سوریا ئامادە بوون.

سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی سوریا بۆ باکووری ئەفریقا لە کاتێکدا بووە کە پەیوەندییەکانی نێوان تونس و سوریاش دوای چەندین ساڵ لە گرژییەکان ئاسایی بووەتەوە.

سەرپەیڤ