نیسان 17, 2023 11:05 Asia/Tehran
  • 26 کەس لە سوریا بە دەستی داعش کوژران

تاقمی تیرۆریستی تەکفیریی داعش لە گەڕەکی ڕۆژهەڵاتی حەما ٢٦ هاوڵاتیی مەدەنیی سوریای کوشت.

لە سەرەتای وەرزی هەڵگرتنی قارچکی بیاوانەکان لە مانگی فڤریەی ڕابردووەوە، داعش گەلێک جار هێرشی کردووەتە سەر کرێکاران لە چۆڵگەوبیاوانە بەرفراوانەکانی سوریاو دەستی کردووە بە  تەقەکردن و ڕفاندنیان و تا ئێستا دەیان کەسیش لەو هێرشانەدا کوژراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی ئیسنا ؛ سەرچاوەیەکی سەر بە سەرکردایەتیی پۆلیسی حەما لە (ڕۆژئاوای سوریا) ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش بە هێرشکردنە سەر دانیشتوانی گوندی «دەویزین» لە ڕۆژهەڵاتی حەما، 26 هاوڵاتیی مەدەنی سوریایان کوشتووە.

لە ١٧ی فڤریەدا، لە هێرشێکی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری «ئەلسوخنە» لە ڕۆژهەڵاتی حومسی ڕۆژهەڵاتی سوریا، ٥٣ هاووڵاتیی مەدەنیی سووری کوژران.

داعش و گروپە تیرۆریستییەکانی دیکەی ساڵی ٢٠١٧ دوای چوار ساڵ لە ھێرش و کرداری تیرۆریستیی بەرفراوان لە سووریاو عێراق و داگیرکردنی بەشێکی سەرەکیی ئەم دوو وڵاتە، تێکشکان و لەبەریەک ھەڵوەشانەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش، ناوەک و پاشماوەکانی لە عێراق و سووریا تا ئێستاش خەریکس ئەنجام دانی کردەوەی تیرۆریستی دژی خەڵکی مەدەنی و ھێزەکانی ئاسایشتن.

سەرپەیڤ