May 09, 2023 02:15 Asia/Tehran
  • پەیوەندیی تەلەفۆنیی بەشار ئەسەد لەگەڵ سەرۆکی جەزائیر

سەرۆک کۆماری سوریا ڕۆژی دووشەممە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا جەزائیرییەکەی، باسی گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی و پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕوسیا ئەلیوم؛ لەم پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا «بەشار ئەسەد» سەرۆک کۆماری سوریا سوپاسی «عەبدولمەجید تەبون» سەرۆکی جەزائیری کرد بۆ هەوڵە زۆرەکانی لەمەڕ گەڕاندنەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی لە سای سەرۆکایەتیی جەزائیر بەسەر لوتکەی عەرەبی دا.

«تەبون»یش پێشوازیی لە گەڕانەوەی سوریا بۆ ناو کۆمکاری عەرەبی کرد و هیوای پێشکەوتنی بۆ گەلی برای سوریا و سەقامگیری و پێشکەوتنی بۆ گەلانی عەرەب خواست.

 ئەسەد و تەبون ھەروەھا ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی گەشتی هاوبەش و دانانی بەرنامەیەکی کاری چڕوپڕ لە هەموو سێکتەرەکاندا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە مێژووییە جیاوازەکانی هەردوو وڵاتی برا.

لە نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١١ کۆمکاری عەرەبی ئەندامێتیی دیمەشقی هەڵپەسارد و سزای سیاسی و ئابووریی بەسەردا سەپاند.

سەرپەیڤ